كۆریای باكور بۆ ئه‌مریكا: گه‌یشتن به‌رێکكه‌وتن بڕیارێكی گه‌مژانه‌یه‌

- 12/12/2019 10:36:00 PM 2620 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتبن به‌ رێكکه‌وتن و بڕیاری له‌و جۆره‌ش "به‌گه‌مژانه‌" وه‌سفده‌كات و رایدەگەیەنێت، "تا كۆتایی ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین".
وه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بۆ ئێمه‌ بخاته‌ڕو، داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ ده‌كات 

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "وه‌ك هه‌میشه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بۆ ئێمه‌ بخاته‌ڕو، داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ ده‌كات و بانگه‌شه‌ی گه‌یشتن به‌ڕێکكه‌وتن ده‌كات".
له‌گه‌ڵ كۆریای باكور خه‌ریكه‌ ده‌گه‌ینه‌ هه‌نگاوی باش بۆئه‌وه‌ی رێكکه‌وتن له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ین

 

كۆریای باكور ره‌خنه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دەگرێت، كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رپرسێكی ئه‌مریكا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا رایگەیاند، "له‌گه‌ڵ كۆریای باكور خه‌ریكه‌ ده‌گه‌ینه‌ هه‌نگاوی باش بۆئه‌وه‌ی رێكکه‌وتن له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ین".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریا ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ "بڕیارێكی گه‌مژانه‌" وه‌سفكردوە و باسی لەوەکردوە، "به‌هاوكاری پیۆنگیانگ ده‌بێت بڕیاری ڕون له‌سه‌ر یه‌كێك له‌بژارده‌كان بدرێت".
چاوه‌ڕوان ده‌بین تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌مریكا ده‌ست له‌ سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر پیۆنگیانگ هه‌ڵبگرێت

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریا باکور ئەوەشی خستوەتەڕو، "چاوه‌ڕوان ده‌بین تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست له‌ سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر پیۆنگیانگ هه‌ڵبگرێت".

هەشتی ئەم مانگە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشداریدایه‌ كۆریای باكورو جه‌ختیكرده‌وه‌، ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناو ببات.
ده‌بێت كۆریای باكور چه‌كه‌ ئه‌تۆمبیه‌كانی له‌ناوبات، ناتۆ، چین، روسیا، ژاپۆن و ته‌واوی وڵاتانی جیهان ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌یه‌

 

ترەمپ ئاماژەی بەوشەکرد، "ده‌بێت كۆریای باكور چه‌كه‌ ئه‌تۆمبیه‌كانی له‌ناوبات، ناتۆ، چین، روسیا، ژاپۆن و ته‌واوی وڵاتانی جیهان ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌یه‌ ده‌بێت كۆریای باكور چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌ناو ببات".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بۆ كۆریای باكور ئاشكرایكرد، "كیم جۆنگ ئون زۆر شت له‌ده‌ستده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و دوژمنكارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و پابه‌ندنه‌بێت به‌له‌ناوبردنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP