ئێران؛ 135 كه‌س به‌تۆمه‌تی "په‌رستنی شه‌یتان" ده‌ستگیركران

- 12/12/2019 9:59:00 PM 10450 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

داواكاری گشتی ناوچه‌ی ده‌ماوه‌ند رایگەیاند، به‌پشت به‌ستن به‌ڕاپۆرتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 135 كه‌س به‌تۆمه‌تی له‌ ڕێگە ده‌رچون و "په‌رستنی شه‌یتان" ده‌ستگیرکراون.
به‌پشت به‌ستن به‌ڕاپۆرتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 135 كچ و كوڕ ده‌ستگیركراون، به‌تۆمه‌تی له‌ رێگەده‌رچون و په‌رستنی شه‌یتان

 

ئیبراهیم بسابی، داواكاری گشتی ناوچه‌ی ده‌ماوه‌ند لە رۆژهەڵاتی تاران-ی پایتەختی ئێران رایگه‌یاند، "به‌پشت به‌ستن به‌ڕاپۆرتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 135 كچ و كوڕ ده‌ستگیركراون، به‌تۆمه‌تی له‌ رێگەده‌رچون و په‌رستنی شه‌یتان".
له‌ ئێستادا ته‌نها حەوت كه‌سیان له‌زیندان هێڵدراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون

 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ئێستادا ته‌نها حەوت كه‌سیان له‌زیندان هێڵدراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌شێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تباربون به‌ به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

 

ئیبراهیم بسابی باسی لەوەشکردوە، "به‌شێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تباربون به‌ به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌نجامدانی چالاكی نایاسایی".

داواكاری گشتی ده‌ماوه‌ند داوای له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئێران كرد، "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌حاڵه‌تی گوماناوی و خراپ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌".

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP