عەبادی: پێویستمان بە دەوڵەتێكە نوێنەرایەتی خەڵك بكات

- 12/12/2019 8:48:00 PM 2435 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق سەبارەت بە روداوەكانی ئەمداوییانەی عێراق رایگەیاند، پێویستمان بە دەوڵەتێكە نوێنەرایەتی هاونیشتیمانی بكات، داواش لە كەسانی پێشەنگ دەكات بێدەنگ نەبن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق لە هەژماری تایبەتی هۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "كردەی كوشتن و تێرۆركردن و ئاژاوەگێڕی لە لایەن هەر لایەنێكەوە ئەنجامبدرێت جێی ئیدانەكردنە".

عەبادی نوسیویشیەتی "كۆمەڵگەكان تەنها بە یاسا بنیاددەنرێن و رێكدەخرێنەوە، ملكەچبونیش بۆ هزر و بۆچونی زۆرینە، دادپەروەری لەكاردەخات، ئەوە پلانێكی خراپە بۆ زیانگەیاندن بە ئاشتیخوازی".

لە درێژەی نوسراوەكەی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕدا هاتوە "پێویستمان بە گۆڕانكاری و چاكسازییەكی خێرایە، پێویستمان بە دەوڵەتێكە نوێنەرایەتی هاونیشتیمانی بكات، لەسەر شارەزا و خاوەن هزرەكانیشمان پێویستە پێش ئەوەی كار لە كار بترازێت وتەی خۆیان پێشكەش بكەن". 


نیشانەکردن :

#عێراق #عه‌بادی‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP