یه‌كێتی کادرێکی باڵای لە ریزەکانی دورخستەوە

- 12/12/2019 8:33:00 PM 122960 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمیسۆنی باڵای ئاماده‌كاری چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا بە دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولخالق هه‌ركی، له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی کوردستان.

كۆمیسۆنی باڵای ئاماده‌كاری چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاند، "عه‌بدولخالق هه‌ركی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی دوردەخرێتەوە".

هه‌ر له‌و نوسراوه‌شدا هاتوە، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌  پایه‌ند نه‌بونه‌ به‌مادده‌ی 11ی خاڵی 4 ی بڕگه‌ی 3ی په‌یڕیه‌وی ناوۆخی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP