هەولێر؛ کەسێک بەهۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو

- 12/12/2019 8:27:00 PM 4360 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگەیاند، بەهۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.

شوان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاگر له‌مۆلیده‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی ئاڵتون سیتی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ ئه‌و ئاگره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تانكی سوته‌مه‌نی مۆلیده‌كه‌ نزیك بوه‌و له‌كاتی كارپێكردنی مۆلیده‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر باسی لەوەشکرد، باری تەندروستی بریندارەکەی دیکە ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP