ورده‌كاری كوژران و هه‌ڵواسینی گه‌نجێكی 17 ساڵ له‌ به‌غدای پایتەخت

- 12/12/2019 7:23:00 PM 31378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی گولله‌ی له‌خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كرد، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ره‌وه‌ ده‌ستدرێژی گولله‌ی لێكراو دوای كوژرانیشی به‌ستونێكی هاتوچۆ له‌ناوه‌ڕاستی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵواسرا، لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كات.

لیوا ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی (ه. ع. ا)  ماوه‌ی زیاتر له‌ پێنج ڕۆژه‌ داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی دوربكه‌ونه‌وه‌، بەهۆی ئەوەی بونه‌ته‌ هۆكاری دروستبونی گرفتی زۆر بۆیان و هیچ پشویه‌كیان نه‌ماوه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ڕه‌تیانكردوەته‌وه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌و به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی چۆڵ بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ دەستڕێژی گوللە له‌گه‌نجه‌كه‌ كراوه‌و به‌جۆرێك توڕه‌كراوه‌، گه‌نجه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی چه‌كی ده‌مانچه‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران كردوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ دەستڕێژی گوللە له‌گه‌نجه‌كه‌ كراوه‌و به‌جۆرێك توڕه‌كراوه‌، "گه‌نجه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی چه‌كی ده‌مانچه‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران كردوه‌و چوار خۆپیشانده‌ر كوژراون".
ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌دریه‌و كۆڵانی ژماره‌ 111 نیشته‌جێیه‌، زیاتر له‌ 250 خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا بوه‌

 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌دریه‌و كۆڵانی ژماره‌ 111 نیشته‌جێیه‌، زیاتر له‌ 250 خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا بوه‌.

لیوا ڕوكن خه‌ڵه‌ف ئاشكرایكرد، دوای ته‌قه‌كردنی له‌خۆپیشانده‌ران، چه‌ند كه‌سێك له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی گولله‌یان لێكردوه‌، فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتوه‌و دواتر هێندراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ربانی ماڵی خۆیان و له‌ڕێگه‌ی په‌ته‌وه‌ به‌یه‌كێك له‌ستونه‌كانی هاتوچۆ هه‌ڵواسراوه‌.
هه‌مو رێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كان گیراونه‌ته‌به‌رو لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ستیپێكردوه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ریش پۆلیسی باب شێخ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌

 

وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كان رونیکردەوە، "هه‌مو رێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كان گیراونه‌ته‌به‌رو لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ستیپێكردوه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ریش پۆلیسی باب شێخ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌، كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌ستكه‌وتوه‌، كه‌ ته‌قه‌یان كردوه‌، چونكه‌ تاوانه‌كه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵك و به‌ئاشكرا ئه‌نجامدراوه‌".

لە 25ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستا و پێکهێنانی حکومەتێک دەکەن کە پەسەندی ئەوان بێت.

خۆپیشانده‌رانیش له‌به‌یاننامیه‌كدا بێ به‌ریبونی خۆیان له‌ڕوداوی هه‌ڵواسینی ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و دور له‌توندوتیژی كرده‌وه‌و داوایان كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌یان كوشتوه‌.

هاوكات لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤیان كردو داوایانكرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌یان به‌وشێوه‌یه‌ كوشتوه‌ و هه‌ڵیانواسیوه‌.
ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ پێویست بو له‌ڕێگه‌ی یاساو دادگاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت نه‌ك خۆپیشانده‌ران خۆیان به‌وشێوه‌یه‌ پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن

 

هاوكات لیژنه‌ی مافی مرۆڤ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ پێویست بو له‌ڕێگه‌ی یاساو دادگاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت نه‌ك خۆپیشانده‌ران خۆیان به‌وشێوه‌یه‌ پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوا ئاماری كوژراو و برینداری خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی عێراقی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ كه‌ تا ئه‌مڕۆ 47 ڕۆژه‌ بەردەوامە 511 خۆپیشانده‌ر كوژراون، كه‌ ته‌رمی به‌شێكیان تا ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی باشوری عێراق ماونه‌ته‌وه‌.
هۆكاری سه‌ره‌كی كوژراوه‌كان به‌چه‌ك بوه‌و زۆربه‌شیان نراون به‌سه‌ر، سنگ و سكیانه‌وه‌، به‌شێکیشیان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی فرمێسك ڕێژه‌وه‌ بوه‌

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌هۆكاری كوژرانی ئه‌و كه‌سانه‌ كردوه‌و باسی لەوەکردوە، "هۆكاری سه‌ره‌كی كوژراوه‌كان به‌چه‌ك بوه‌و زۆربه‌شیان نراون به‌سه‌ر، سنگ و سكیانه‌وه‌، به‌شێکیشیان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی فرمێسك ڕێژه‌وه‌ بوه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌ی برینداره‌كانیشی ئاشكراكردوه‌، كه‌ به‌پێی ئاماره‌كه‌، "زیاتر له‌ 21 هه‌زار خۆپیشانده‌ر برینداربون، له‌رێگه‌ی 30 نه‌خۆشخانه‌شه‌وه‌ پێشوازیان لێكراوه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجام دراوه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP