ڤیدیۆ؛ نامۆترین کورسیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەسەر شێوەی جاڵجاڵۆکەیە

- 12/12/2019 2:28:00 PM 6783 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی کەسێکیان بڵاوکردوەتەوە کە لەسەر کورسییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەڕوات، بەڵام کورسییەکە بە شێوەیەکی نامۆ دروستکراوە بە جۆرێک قاچەکانی لەسەر شێوازی جاڵجاڵۆکەیە و چەندین قاچی بۆ دروستکراوە.

لە ڤیدیۆکەدا کەسێک لەسەر لێواری روبارێک ئەو کورسییە تایبەتە بەکاردەهێنێت و بە ژمارە زۆرەکانی قاچەکەی جیاواز دەردەکەوێت، ئەو کەسە وادەردەکەوێت لەگەڵ کورسییە تایبەتییەکەیدا ئاسودە بێت سەرەڕایی ئەوەی جوڵەکانی ئەو کورسیە بەهۆی زۆری قاچەکانی لە هەر کورسییەکی دیکە زیاترە.

بڵابونەوەی ڤیدیۆکە لەناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆچونی جیاوازی لە بارەوە دروستبوە، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیانوایە بیرۆکەی ئامێرەکە و کورسیەکەش کۆنە و جارێکی دیکە بەمەبەست نوێکراوەتەوە، بەڵام بەشێکی دیکە لە بەکارهێنەران دەڵێن بیرۆکەی ئەو جۆرە کورسییە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کارێکی داهێنەرانەیە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP