دوای 16 ساڵ ڕێگه‌یه‌كی هاتوچۆ له‌پارێزگای دیاله‌ كرایه‌وه‌

- 12/12/2019 2:24:00 PM 925 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای تێپه‌ڕبونی 16 ساڵ به‌سه‌ر داخستنی ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیدا له‌پارێزگای دیاله‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ كرایه‌وه‌.

وه‌سفی ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ڕایگه‌یاند، "ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیان له‌ناو ناحیه‌كه‌ كردۆته‌وه‌ به‌روی هاتوچۆدا كردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 16 ساڵه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ داخرابو".

ته‌میمی ئاشكراشیكردوه‌، "به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگه‌ سه‌ره‌كیه‌، ده‌مانه‌وێت نامه‌یه‌ك بگه‌یه‌نینه‌ ڕایگشتی كه‌ بارودۆخی ئه‌منی ناوخۆی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌وپپه‌ڕی باشیدایه‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌ جگه‌ له‌وه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ كارئاسانییه‌ك بۆ هاتوچۆ ئۆتۆمبێل بكه‌ین".

ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌دوری 112 كیلۆمه‌تر  دكه‌وێته‌ باكوری ڕۆژئاوای به‌عقوبه‌وه‌و چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ په‌لاماردراوه‌وه‌و به‌شێكیشی داگیركرابو، دواتر له‌ِێگه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕزگاركراو له‌تیرۆرستانی داعش پاككرایه‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP