به‌رپرسێكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی ده‌كات

- 12/12/2019 2:07:00 PM 1754 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌رپرسێكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌ باره‌گاو سه‌ربازیه‌كانیان له‌عێراق.

به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆیته‌رز كه‌ نه‌یوستوه‌ ناوی ئاشكرابكرێت ڕایگه‌یاندوه‌، "ئه‌وموشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی نزیك باره‌گاو بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانمان ده‌كرێن له‌عێراق نیگه‌رانی له‌لا دروستكردین".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، "له‌ئێستادا دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشتوه‌و ژماره‌ی موشه‌كه‌كانیش ڕویان له‌زیادبون كردوه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیه‌كانمانی زیاتر كردوه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا هڕه‌شه‌ی وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌كات كه‌ "هیچ كه‌سێك خواستی له‌سه‌ر نه‌بێت"، ده‌شڵێت: "هێرشه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون ئه‌مه‌ش به‌زاندنی هێڵی سوره‌و هێزه‌كانمان به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌بێت به‌جۆرێك كه‌ هیچ كه‌سێك خواستی له‌سه‌ر نه‌بێت". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، چه‌ند جارێكه‌ له‌ڕێگه‌ی موشه‌كی دورهاوێژه‌وه‌ بنكه‌و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێنه‌ ئامانج، له‌نوێترینیشدا ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ئاشكرایانكردوه‌، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دو موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP