کرێکارێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا

- 12/12/2019 1:22:00 PM 1296 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لەشارەزور ڕایگەیاند، کرێکارێکی عەرەب بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ، بەخەندان- ی ڕاگەیاند، " تەرمی کرێکارێکی عەرەب گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان کە لەکاتی گۆڕینی تەلی کارەبا لەبازاڕی هەڵەبجەییەکان کارەبا گرتبوی، گیانی لەدەستدابو"

ئەوەشی ڕونکردەوە،" ئەم هاوڵاتیە ناوی  عەلی عەوادەو تەمەن 31 ساڵە  خەڵکی موسڵە"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP