هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی بریتانیا رۆڵی لە یەكلاكردنەوەی پرسی برێكزیت دەبێت

- 12/12/2019 1:11:00 PM 859 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردنی پێشوەختەی بریتانیا دەستیپێکرد، دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا دەتوانن رێگەی وڵاتەکەیان ئاسان بکەن بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا، یاخود بریتانیا بەرەو ئەنجامدانی راپرسیەکی دیکە دەبەن کە دەرچونی بریتانیای تێدا هەڵبوەشێنرێتەوە.

کاتژمێری 7ی بەیانی بەکاتی بریتانیا ناوەندەکانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەراندا کرانەوە،  بڕیاریشە کاتژمێری 11ی شەو بە کاتی ئەو وڵاتە ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران لەپاش ئەوەی شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی رەزامەندی پەرلەمان بۆ دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد بۆ شکاندنی ئەو دۆخەی کە جۆنسن بە ئیفلیجی یاسی ناویبرد، کە رێگری دەکات لە دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا، بە کەمکردنەوەی بڕوای ئەو وڵاتە لەلایەنی ئابوریەوە.

لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا جۆنسنی تەمەن 55 سال پەیمانیداوە بە بە دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا لە ماوەی کۆتایدا کە رێککەوتی 31ی کانونی دوەمی ساڵی داهاتو دەکات، هەروەها پەیمانی کەمکردنەوەی بودچەی وەزارەتی تەندروستی و فێرکردن و ئاسایشی ئەو وڵاتە کرد.

لەبەرامبەردا جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا و رکابەری سەرەکی جۆنسن پەیمانیداوە بە زیادکردنی خەرجی کەرتە گشتیەکانی وڵات و زیادکردنی خزمەتگوزاریە نیشتیمانیەکان و ئەنجامدانی راپرسیەکی دیکە لەبارەی دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا و زیادکردنی باج لەسەر چینی سەرمایەداری ئەو وڵاتە.

کۆربین ئەوەشی راگەیاندوە، پارتی پارێزگاران "ملیاردێرانی بریتانیان"، بەڵام پارتی کار نمونەی زۆرینەی هاوڵاتیانی بریتانیایە.

لە نوێترین راپرسیدا کە لەنێوان هاوڵاتیاندا سەبارەت بە لایەنگیریان بۆ پارتەکانی وڵاتەکەیان ئەنجامدراوە، لەسەدا 42 هاوڵاتیانی بریتانیا پشتگیریان لە پارتی پارێزگاران کردوە، لەبەرامبەردا لەسەدا 36ی دەنگدەران پشتگیریان  لە پارتی کاری بریتانیا کردبو.

پارتە بچوکەکانی دیکەی بریتانیا لە هەڵبژرادنی ئەمڕۆدا، دەیانەوێت گۆڕانکاری لە گۆڕەپانی سیاسی ئەو وڵاتەدا بکەن، کە بۆ ماوەی چەندین یەکەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەو دو پارتە سەرەکیەدایە.

لەسەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانادا، زۆرینەی پارتە بچوکەکانی ئەو وڵاتە هاوپەیمانێتیەکایان دروستکرد، بە پاراستنی بەرژەوەنیەکانی وڵاتەکەیان و هێشتنەوەی بریتانیا وەک ئەندام لەیەکێتی ئەوروپادا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP