پەرلەمانی کوردستان دوشەممەی داهاتو کۆدەبێتەوە

- 12/12/2019 12:32:00 PM 1068 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە لە دانیشتنی ئاسایی رۆژی دوشەممە کە دەکاتە رۆژی 16ی کانونی یەکەمی 2019 لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کارنامەی دانیشتنەکە چی دەبێت.

رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە ئاماژەی بەوەشکردوە، "پشت به‌ستن به‌ حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له‌ مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق".

سەبارەت بە کاتی دانیشتنەکەش سەرۆکی پەرلەمان نوسیویەتی، "کۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/16، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن".

هەرچەندە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تائێستا بەرنامەی دانیشتنەکەی رۆژی دوشەممەی بڵانەکردوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد، چاوەکان لەسەر ئەوەن پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کۆبونەوە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی بکات و پەسەندی بکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP