عەبدولستار مەجید: ئێمە بەردی بناغەی پرۆژەی چاكسازییمان داناوە

- 12/12/2019 8:59:00 AM 2265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پرۆژەیاسای چاکسازیی سێ خاڵی راگەیاند.
ئەم پرۆژەیە پێویستە دادپەروەریی بهێنێتەدی، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێ خەڵکی هەژار بگرێتەوە و ئەوانەی سەرەوە گیرفانیان پڕتر ببێ !

 

عەبدولستار مەجید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند،"ئەم پرۆژەیە پێویستە دادپەروەریی بهێنێتەدی، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێ خەڵکی هەژار بگرێتەوە و ئەوانەی سەرەوە گیرفانیان پڕتر ببێ !"

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ وتیشی،"بە شانازییەوە دەڵێین بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە خولی ڕابردوی پەرلەمان دایناوە و بەڵگە و نوسراوەکانیش لەبەردەستن !"

"چاوەڕوانی هاتنی پرۆژەکەین بۆ پەرلەمان، هەرکات گەیشت دوای دیراسەکردنی بە وردیی، دید و سەرنجی خۆمانی بە ڕاشکاوی بۆ ڕایگشتیی دەخەینەڕو

 

ئاماژەی بەوەشكردوە،"چاوەڕوانی هاتنی پرۆژەکەین بۆ پەرلەمان، هەرکات گەیشت دوای دیراسەکردنی بە وردیی، دید و سەرنجی خۆمانی بە ڕاشکاوی بۆ ڕایگشتیی دەخەینەڕو"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP