دو موشەك ئاراستەی فرۆكەخانەی بەغدا كران

- 12/12/2019 8:39:00 AM 2457 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند،"شەوی رابردو دو موشەك ئاراستەی فرۆكەخانەی بەغدا كران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندوە، درەنگانی شەوی رابردو دو موشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی فرۆكەخانەی بەغدا كران، بەڵام بەهۆی ئەوەی موشەكەكان بەر ناوچەیەكی چۆڵ كەوتون هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەزگا ئەمنیەكان لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەستپێكردوە، بە مەبەستی ئاشكراكردنی ئەو لایەنەی موشەكەكانی ئاراستەی فرۆكەخانەكە كردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP