ئەمریکا: ئێران پیشەسازی ئاسمانی لە گواستنەوەی چەک بۆ تێرۆرستان بەکاردەهێنێت

- 12/11/2019 9:08:00 PM 1983 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

وەزیری گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەپاندنی گورزەیەکی نوێی لە سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا راگەیاند و تۆمەتباری کرد بە یارمەتدانی تۆڕە تێرۆرستیەکان.

ستیڤن مونچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران وتی" رژێمی ئێران پیشەسازی گواستنەوە و فرۆکەوانی خۆی بۆ یارمەتیدانی گروپە تێرۆرستیەکانی پەیوەست بەخۆی بەکاردەهێنێت".

"ئێران، بە راستەخۆیی لەرێگای ئاسمانی و گواسستنەوە وبەشدارە لە وێرانترکردنی قەیرانی مرۆیی یەمەن و سوریا، پێوستە کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی و کەشتیوەنای زۆر چاوکراوە بن و نە‌ێڵن بۆ ببن بە دەسیسەی مەرامەکانی ئێران" مونچن وای وت.

ئێوارەی ئەمرۆ،  مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند فشارەکانیان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامدەبن تا ئەو وڵاتە مامەڵەی خۆی دەگۆڕێت، سەپاندنی  و سزای نوێی بەسەر چەند کۆمپانیا و کەسایەتییەکی دیکەی ئێراندا ئشکرا کرد.

بەگوێرەی وتەکانی پۆمپیۆ، چەند کۆمپانیایەکی کەشتیوانی و فرۆکەوانی ئێران بەر سزاکانی واشنتن کەوتون، دیارترینیشیان کۆمپانای میهان ئەیەرە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP