شەش کۆچبەر لە سنوری تورکیا-یۆنان رەقبونەوە

- 12/11/2019 7:22:00 PM 7472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەش کۆچبەر لە سنورەکانی باکوری یۆنان-تورکیا، بەهۆی ساردی کەش و هەوا رەقبونەوە.
 تا ئێستا شوناس کۆچبەرەکان نازانرێت

پاڤلۆس پاڤلیدس، دانیشتوی گوندێکی سنوری یۆنان بە ئاسۆشێتد پرێسی راگەیاندوە، چوار لە قوربانیەکان پیاون و دوانەکەی دیکەش ژنن، بەڵام تا ئێستا شوناس کۆچبەرەکان نازانرێت.
 لە کاتی پەڕینەوەیان لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رەقبونەتەوە

کۆچبەرەکان لە کاتی پەڕینەوەیان لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رەقبونەتەوە، ئەنجامی توێکاریە پزیشکیەکانیش ئەوەی پشتراست کردوەتەوە.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر هەوڵدەدەن لە رێگای یۆنانەوە لە تورکیا بپەڕنەوە بۆ ناو خاکی ئەوروپا، لە رێگادا بەهۆی سەختی رێگاکە و نالەباری کەشوهەوا گیان لەدەست دەدەن.

لە روداوێکی هاوشێوەدا ساڵی رابردو، سێ کۆچبەری نایاسایی لە باکوری ڕۆژئاوای توركیا و لە نزیک سنوری یۆنان لە سەرمادا ڕەقبوونەوە.   



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP