بەغدا؛ تەقینەوەیەكی بەهێز رویدا

- 12/11/2019 6:06:00 PM 23366 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسە ناوخۆییەكانی عێراق رایانگەیاند، لە رۆژئاوای شاری بەغدا نزیك كەرخ، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە لایەن پەیوەندیدارەكانەوە نەخراوەتە بەردەست.

ناوچەكانی چواردەور هەستیان بە دەنگەكەی كردوە

هاوكات ئاژانسی هەواڵی ئارتی روسی، لە چەند سەرچاوەیەكی ناو شاری بەغداوە رایگەیاند "تەقینەوەكە لە ناوچەی كرخ رویداوە و ناوچەكانی چواردەور هەستیان بە دەنگەكەی كردوە.
دەنگەكە لە تەقینەوەی ژمارەیەك كەلوپەلەوە سەرچاوەی گرتوە

سەرچاوەیەكی ئەمنیش بە هەمان ئاژانسی راگەیاندوە، "ناوەندی فریاكەوتنی خێرا سەر بە هێزە ئەمنییەكان رایانگەیاندوی دەنگەكە لە تەقینەوەی ژمارەیەك كەلوپەلەوە سەرچاوەی گرتوە، كە بەگوێرەی ئەوەی بیستویەتی كەلوپەلەكان سەربازی بون".

تا ئێستاش هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار لە عێراق و هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكە بە شێوەیەكی فەرمی زانیاریان لەبارەی روداوەكەوە نە نەخستوەتە رو".


نیشانەکردن :

#عێراق #تەقینەوە #بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP