بەپەلە

ڤیدیۆ..پیاوێک کرمێکی شریتی 10مەتری لە کۆمی دەردەکات

- 12/11/2019 6:01:00 PM 48561 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێکی تایلاندی کرمێکی شریتی 10 مەتری لە کۆمی دەردەکات، ئەوەش دوای ئەوەی هەست بە ژانە سکێکی زۆر دەکات و بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە تەوالێتی نزیک لە خوێندنگەی منداڵەکەی.

کریستادا راپراتچوم، تەمەن 42 ساڵ خەڵکی تایلاندە و دەلێت" لە کاتی گەیاندنی منداڵەکەم بۆ خوێندنگە، هەستم بە ئازارێکی زۆری سکم کرد و بۆیە زو خۆم گەیاندە تەوالێت".

بە وتەی راپراتچوم، توشی سەڕسوڕمان بوە کە هەر هەستی کردوە ژانە سکەکەی تەواو نابێت، دواتر هەستی کردوە شتێکی درێژ لە کۆمی دیتە دەرەوە.

راپراتچوم باسی لەوەشکردوە، لەسەرەتادا هەستی کردوە پەتی عەمەلیات بێت، بەوپێیەی تەنها یەک هەفتە لەوەوبەر نەشتەرگەری دەرهێنانی ریخۆڵە کوێرەی کردوە.
 
ناوبراو بەدەستی خۆی کرمەکەی دەرهێناوە، کە درێژیکەی 32 پێ( 9.7536 مەتر) بوە.

Image may contain: text and food

Image may contain: food

Image may contain: one or more people and closeup



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP