سۆران؛ پاش ئەوەی ددانی دەكێشێت، مێرمنداڵێكی 15 ساڵ گیانلەدەستدەدات

- 12/11/2019 5:59:00 PM 8196 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی مێرمنداڵێكی 15 ساڵ لە نەخۆشخانەی سۆران ددانی دەكێشێت، تەندروستی  تێكدەچێت و لەرێگەی بۆ نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.

 بە مەبەستی كێشانی ددانی چوەتە نەخۆشخانە و پاش ئەوەی ددانی دەرهێناوە تەندروستی تێكچوە

موقەددەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لەوبارەیەوە بە خەندان-ی راگەیاند "پاشنیوەڕی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەك لە نەخۆشخانەی سۆران ئاگاداركراینەوە كچێك بەناوی (س.ع.ح) بە مەبەستی كێشانی ددانی چوەتە نەخۆشخانە و پاش ئەوەی ددانی دەرهێناوە لەرێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە تەندروستی تێكچوە".

لە رێگەیدا بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە

بە وتەی وتەبێژەكەی پۆلیسی سۆران "ئەو كچە دانیشتوی ناحیەی سیدەكانە وموالید 2004ە، پاش ئەوەی تەندروستی تیكچوە سەرلەنوێ بەڕێكەوتون بۆ گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەڵام لە رێگەیدا بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە " لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە لێكۆڵێنەوە دەستیپێ كردوە، دواتریش سەبارەت بە روداوەكە زایاری زیاتر دەخرێتەڕو".


نیشانەکردن :

#سۆران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP