بەپەلە

گۆڤاری تایم گرێتا تونبێرگ-ی وەك كەسایەتی ساڵی 2019 هەڵبژارد

- 12/11/2019 5:23:00 PM 4887 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەك نەریتی ساڵانەی خۆی گۆڤاری تایمی ئەمەریكی كەسایەتی ساڵی دیاریكردو بۆ ئەمساڵیش گرێتا تونبێرگ،  کە مێرمنداڵیکی تەمەن 16 ساڵی سویدیە و چالاکوانی بواری ژینگەییە، دەستنیشان كرد.
وانەکانی خویندنگەی جێدەهێشت و لەسەر شەقامەکانی ستۆکهۆڵم نارەزایی دژی گەرمبونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا دەردەبڕی

ساڵێک لەمەوبەر گرێتا تونبێرگ، بە تەنها بە هەڵگرتنی دروشمی ژینگەیی، وانەکانی خویندنگەی جێدەهێشت و لەسەر شەقامەکانی ستۆکهۆڵم نارەزایی دژی گەرمبونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا دەردەبڕی.
تونبێرگ بوە بە گەورەترين دەنگ لەسەر گەورەترين پێشهات و ئالنگاری هەسارەكە

 

" تونبێرگ بوە بە گەورەترين دەنگ لەسەر گەورەترين پێشهات و ئالنگاری هەسارەكە — و نوێنەری گەورەترین چالاکیە رێکخراوەکانی هەسارەی زەویە کە لە کامپی زانکۆکانی هۆنگ کۆنگەوە زایەڵەی دەدا تا ناو هۆڵێ کۆنگرێسی ئەمریکا"  ئێدوارد فێلێنساڵ، سەرنوسەری گۆڤارەکە وای نوسیوە.

مانگی رابردو گۆڤاری تایم لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەنگدانێکی جیهانی بۆ  100 کەسایەتی جیهانی رێکخست، کە پاڵێوراون بۆ وەرگتنی نازناوی کەسایەتی ساڵ، تا ئێستا تیاشیاندا چەندین کەسایەتی رۆژئاڤا هەبون.

Image result for greta thunberg person of the year
مانگی ئابی ئەمساڵ، تونبێرگ وەک یەکێک لە گەنجترین چالاکوانەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان وتارێکی چوار خولەکی مشتومڕاوی بۆ سەرۆکەکانی جیهان خوێندەوە.

هەرزو، لە میدیاکانی جیهاندا، شێوازی وتاردانی تونبێرگ باسی لێوەکرا و  بە"نواندن و دەستکرد" باسی لێوەدەکرا، تەنانەت بەهۆی راکێشانی پەنجەی تۆمەت لەلایەن تونبێرگەوە بۆ سەرۆکی وڵاتانی زلهێز، هەرزو لەلایەن خودی سەرۆکەکانەوە وڵامدرایەوە و خۆی و سەرنجەکانی پشتگوێخرا.

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا زۆر بەتوندی وەڵامی دایەوە و وتەکانی بە دوژمنایەتی دژی وڵاتان لێکدایەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسی" لە کچێکی دڵخۆش دەچێت، کە ئومێد و هەوڵی بۆ داهاتویەکی گەشە".


نیشانەکردن :

#سويد #ژینگەدۆستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP