قەیسەری کۆنی کفری نۆژەندەکرێتەوە

- 12/11/2019 5:12:00 PM 2285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

قەیسەری کۆنی کفری لەماوەی چەن ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی بارانبارینەوە تەنها یەک بەشی مابو ئەویش داڕوخا، شارەوانی گەرمیان لە ژێر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی هەرێمدا بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەدات و لەمڕۆوە دەستدەکرێت بەکارکردن. 

وەزیری شارەوانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە نۆژەنكردنەوەی قەیسەری کۆنی کفری

بەرزان کەریم، بەڕێوبەری شارەوانیەکانی گەرمیان بەخەندان-ی ڕاگەیاند،" وەزیری شارەوانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە نۆژەنكردنەوەی قەیسەری کۆنی کفری کە لەماوەی ڕابردودا بەهۆی بارانبارینەوە داڕوخا".

ەمڕۆوە دەستدەکرێت بە کارەکانی نۆژەكردنەوە و پێکهێنانی لیژنەی تایبەت

ئەوەشی ڕونکردوە،" لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە کارەکانی نۆژەكردنەوە و پێکهێنانی لیژنەی تایبەت بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە کۆنەکانی کفری لەسەر داهاتی شارەوانی گەرمیان".

قەیسەری کۆنی کفری پێش قەیرانی دارایی بڕی حەوت ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا بۆ نۆژەنکردنەوەی، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارارییەوە نەچوە بواری جیبەجێکردنەوە و لە ئیستادا بڕیاردراوە بە نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنە مێژوییە، خەڵکی شارەکەش چاوەڕوانی دەستبەجێ کاركردنن بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە  مێژوییەکانی شارەکەیان.


نیشانەکردن :

#گه‌رمیان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP