بیانویەکی سەرسوڕهێنەری دۆزیوەتەوە
پزیشکێکی بریتانی دەستدێژی دەکاتە سەر 23 ژن

- 12/11/2019 4:39:00 PM 96043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەتاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر 23 ژن، دادگای بریتانیا سزای زیندانی بەسەر پزیشکێکی خێزانی وڵاتەکەیدا سەپاند. لەپاش ئەوەی بەسود وەرگرتن لەترسی ئەو ژنانە، رازی کردون کە هەندێک پشکینی جەستەیی نا پێویست ئەنجامبدەن.

بەپێی ئەو دانپیدانانەی کە دادگای تاوانەکانی ناوەندی لە ئینگلتەرا ویلز تۆمارکراوە، مانیش شا، کە پزیشکێکی خێزانی بریتانیایە، ترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەلای نەخۆشەکانی دروستکردوە و ئەو دەرفەتەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی پشکنین بۆ جەستەیان بکات، بەوهۆیەشەوە بەشێوەیەکی نەشیاو بۆ تێرکردنی حەزە تایبەتیەکانی خۆی دەستدرێژی کردۆتە سەریان.
لەماوەی نێوان ساڵانی 2009-2013دا، توانیویەتی زیاتر لە 23 ژن رازیبکات بە ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی ناپێویست بۆیان

ئەو پزیشکە لەماوەی نێوان ساڵانی 2009-2013دا، توانیویەتی زیاتر لە 23 ژن رازیبکات بە ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی ناپێویست بۆیان.
دادگای بریتانیا سزای 50 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو پزیشکەدا سەپاند

دادگای بریتانیا سزای 50 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو پزیشکەدا سەپاند، بەتۆمەتی دەستدێژی سێکسی بۆ سەر 25 ژن، کە 23 کەسیان نەخۆشی خۆی بون، ئەمە لەپاش ئەوەی لە پێنج تۆمەتی دیکە بێتاوان دەرچو.

وا بڕیارە لەمانگی شوباتی ساڵی داهاتو بڕیاری کۆتای دادگا بەسەر تۆمەتباردا بسەپێنرێت، کە دۆسیەکەی بە گەورەترین حاڵەتی دەستدێژی سێکسی ئەو وڵاتە هەژماردەکرێت، کە لەلایەن یەک پزیشکەوە ئەنجامدرابت.

لەمیانەی دانیشتنەکانی گوێگرتنی دادگادا شا دانی بەوەداناوە، کە چیرۆکی نەخۆشکەوتنی ئەنجێلینا جوڵی، ئەکتەری هۆڵیودی بۆ گێرانونەتەوە، کە چون پشکنینی پێشوەختی ئەنجامداوە بۆ رێگیرکرن لە شێرپەنجە، بەو شێوەیە نەخۆشەکانی قایل کردوە.

لە هەنێک حاڵەتی دیکەدا چیرۆکی جید گودی، ئەکتەری بەناوبانگی بریتانیای بۆ گێڕاونەتەوە، کە چون بەهۆی کەمتەرخەمیەوە توشی حاڵەتی شێرپەنجە بوە و گیانی لەدەستداوە.

بەپێی وتەی یەکێک لە قوربانیان، دکتۆر شا پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ئەنجامداون، بەبیانوی دڵنیابونەوە لەوەی شێرپەنچەیان هەیە یاخو نا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پزیشکە بەردەوام هانی داوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین، لەو کاتەدا بەهۆی ترسەوە وا بیری کردوەتەوە ئەو دکتۆرە و دەبێت گوێی لێبگیرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP