یەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا لەلایەن ئەردۆگانەوە تاقیدەکرێتەوە

- 12/11/2019 4:39:00 PM 1853 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا بەکۆتا گەیشتوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتودا لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بۆ لێخوڕین تاقیبکرێتەوە.

ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی تورکیا لەلایەن کۆمپنیای بەنابانگی ئیتاڵی، فێراری دیزاینی بۆ کراوە و لەلایەن ئەندازیارە تورکەکانەوە بەرهەمهێنراوە و بەیەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت.

پرۆتۆتایپی 3D ئۆتۆمبێلەکە لە مانگی ئابی ئەمساڵد ئاشکرا کرا، بڕیارە تا ساڵی 2022 نەخرێتە بازارەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە.

Image result for Turkey's first domestically-produced car
هاوکات، سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرایان کردوە، بڕیارە رێکەوتی14ی ئەم مانگە یەکەم نمونەی بەرهەمهێنراوی ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەی پیشەسازی کۆجائێلی لەلایەن ئەردۆگانەوە تاقیبکرێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP