بەپەلە

ئەو کەسەی پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشتن، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچو

- 12/11/2019 2:48:00 PM 8976 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەو کەسەی پێنج ئەندامی خێزانێکی رۆژئاڤای کوردستانی لە شاری هەولێر کوشتن، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچو.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژکار لە شاری هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند،  ئەو کەسەی پێنج ئەندامی خێزانێکی رۆژئاڤای کوردستانی لە شاری هەولێر کوشتن، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوە.
لەبەرئەوەی رای گشتی لەسەر دروستبوە، مانگی داهاتو سزاکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی رای گشتی لەسەر دروستبوە، مانگی داهاتو سزاکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
دوی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ تەرمی دایک و باوکێک و سێ منداڵ لەگوندی پیر رەشی شاری هەولێر دۆزرانەوە

 

دوی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ تەرمی دایک و باوکێک و سێ منداڵ لەگوندی پیر رەشی شاری هەولێر دۆزرانەوە، کە خەڵکی رۆژئاڤای کوردستانن و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بون.

دواتر ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "(فەریدون كەریم رەمەزان) هەڵساوە بە كوشتنی ئەو  كەسانە ‌و سەرەتا سەرۆكی خێزانەكە بە ‌ناوی (بەسام حسێن رسوول)ی بە گوللە كوشتوە، دواتر هاوژینەكەی بەناوی (سۆلین محەممەد نەزیر) كوشتوە و دواتر هەر سێ منداڵەكەی بەناوەكانی (حسێن تەمەن 11 ساڵ، روشكا تەمەن 7 ساڵ و محەممەدی تەمەن پێنج ساڵ)ی كوشتون". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP