رۆحانی: لەڕێگای گفتوگۆوە سزاکانی ئەمریکا تێدەپەڕێنین

- 12/11/2019 2:21:00 PM 2032 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند سزاکانی ئەمریکا تێدەڕێنن بەگفتوگۆو دانوستان یان لەڕێگای پشتگوێخستنیانەوە.
سزاکانی ئەمریکا تێدەڕێنن بەگفتوگۆو دانوستان یان لەڕێگای پشتگوێخستنیانەوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، سزاکانی ئەمریکا تێدەڕێنن بەگفتوگۆو دانوستان یان لەڕێگای پشتگوێخستنیانەوە.
ئەگەر دانوستانیش بکەن سنورەکان نابەزێنن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە ئەگەر دانوستانیش بکەن سنورەکان نابەزێنن.

پاش ئەوەی ساڵی رابردو ئیدارەی کۆشکی سپی لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی نێوان ئێران و شەش وڵاتی کاریگەری جیهان کشایەوە، بەهۆی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە زیاتر پەرەی سەندوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ ئەمریکا رەتکردەوە و گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کردە مەرجی بنەڕەتی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا.

رۆژی شەممەی رابردو وەک هەنگاوێکی دەگمەنی مێژویی لەنێوان ئەو دو وڵاتەدا، هەریەک لەئەمریکا و ئێران یەک زیندانی کراوی یەکتریان ئازادکرد.

دواتر ئەمریکا رایگەیاند، هیواخوازن ئەم هەنگاوە سەربکێشێت بۆ ئازادکردنی زیاندانیانی دیکەی نێوانیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەوەڵامی ئەو هەنگاوەی ئەمریکادا رایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ گۆڕینەوەی تەواوی زیاندانیکراوەکانیان و ئێستا تۆپەکە لەقاچی ئەمریکادایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP