"ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە، یەكێتیی و یەكێتیی و یەكێتیی"
رزگار عەلی: هیوامانە بە هەوڵی هەمومان كۆنگرەیەكی سەركەوتو ببەستین

- 12/11/2019 2:02:00 PM 2147 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، تواندراوە لە كەشێكی "ئازاد و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی" تەواوكاری قۆناغەكانی دیكەی كۆنفرانس بۆ بەڕێوەچونی کۆنگرەی یەکێتی بە سەركەوتویی ئەنجام بدرێت، دەشڵێت، "ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە، یەكێتیی و یەكێتیی و یەكێتیی".

رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دوای ئەوەی كە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا ٩/١٢/٢٠١٩ لە سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان بە ئەنجام بگەیەندرێت، تا لە رۆژی ٢١/١٢/٢٠١٩ چوارەمین كۆنگرە ببەستین، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی بالای هەڵبژاردنەكان تەواوی پێداویستییەكانی پرۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرەنسی ئامادەكرد".
تواندراوە لە كەشێكی ئازاد و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و تەواوكاری قۆناغەكانی دیكەی كۆنفرانسەكە بە سەركەوتویی ئەنجام بدرێت

 

باسی لەوشەکردوە، "لە تەواوی مەڵبەندەكان کۆنفرانس بەڕێوەچو، تواندراوە لە كەشێكی ئازاد و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و تەواوكاری قۆناغەكانی دیكەی كۆنفرانسەكە بە سەركەوتویی ئەنجام بدرێت".
هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەمومان كۆنگرەیەكی سەركەوتو ببەستین

 

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان باسی لەوەشکردوە، "هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەمومان كۆنگرەیەكی سەركەوتو ببەستین، كە لە ئاست پێگە و گەورەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندابێت، لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال، ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە، یەكێتیی و یەكێتیی و یەكێتیی".

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP