لیژنەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتی پۆلیسی هۆنگکۆنگ بەرامبەر خۆپیشاندەران دەدات

- 12/11/2019 1:18:00 PM 1155 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، ژمارەیەک لێکۆڵەری دەستنیشانکردوە بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ناوەندی هۆنگکۆنگ، بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو توندوتیژیانەی پۆلیسی هەرێمەکە بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامیداوە.

مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ شارەزایانی کاروباری نێودەوڵەتی هۆشداریاندا لەبارەی توندوتیژی پۆلیسی هونگکۆنگ-ەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، داوای لێکۆڵینەوەی فەرمیان کرد لەپۆلیسی ئەو وڵاتە لەلایەن دەزگایەکی سەربەخۆوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان بڕوا پێکراوبێت.
کۆمەڵێک لە شارەزایانی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەستنیشانکران، بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی رەفتاری پۆلیسی هۆنگکۆنگ بەرامبەر خۆپیشاندەران

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری پۆلیسی هۆنگکۆنگ کرد، لەئەنجامدا کۆمەڵێک لە شارەزایانی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەستنیشانکران، بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی رەفتاری پۆلیسی ئەو هەرێمە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا، بڕیاریشە سەرەتای ساڵی داهاتو 2020 راپۆرتی یەکەمی لیژنەکەیان بڵاوبکەنەوە.
ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدەرێن لەسەر داوای دیموکراتیەکانی هۆنگکۆنگ-ە

 

ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدەرێن لەسەر داوای دیموکراتیەکانی هۆنگکۆنگ-ە، کە بۆ ماوەی شەش مانگە خۆپیشاندان لەو هەرێمە بەڕێوەدەچێت، کە دەسەڵاتێکی نیمچە سەربەخۆی هەیە.

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، لەپاش راگەیاندنی پڕۆژە یاسای رادەستکردنەوەی زیندانانی هەرێمەکە، بە دادگای چین دەستیپێکرد، هەرچەندە لە مانگی سێپتەمبەردا ئەو پڕۆژە یاسایە بەتەواوەتی لەلایەن کاری لام، سەرۆکی هونگکۆنگەوە کشێنرایەوە، بەڵام تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامە خۆپیشاندەران، داوای دیموکراتی زیاتر بۆ هەرێمەکەیان دەکەن.

نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP