موسڵ؛ چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی حەوت كیلۆ زێڕ ده‌ستگیركران

- 12/11/2019 12:43:00 PM 1796 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی باندێكی چوار كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزینی حەوت كیلۆ زێڕ له‌به‌شی ڕاستی موسڵ راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی ناوچه‌ی "ئوم ڕه‌بیعین" توانیان باندێكی دزیكردن كه‌ له‌چوار تۆمه‌تبارپێكهاتوه‌ ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ هه‌ستاون به‌دزینی حەوت كیلۆ زێڕ له‌دوكانێكی زێڕه‌نگه‌ری به‌شی ڕاستی موسڵ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لێكۆڵینه‌وه‌ و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكردوه‌و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.

موسڵ دەکەوێتە بەشی باشوری عێراق، شارەکە لە 10 شوباتی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستیبەسەردا گیرا و بەهۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بە شارەکەی گەیشتوە.

پێش چونی چەکدارەکانی داعش بۆ شارەکە، ژمارەیی دانیشتوانی شارەکە زیاتر بو لە دو میلۆن کە، بەڵام دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆریان لێ ئاوارەبون، کە زۆرینەی خەڵکی شارەکە کۆچبەری هەرێمی کوردستانبون.

شارەکەی زۆرینەی خەڵکەکەی عەربن و نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی کوردن، دەوروپشتی شارەکە ھەرە زۆری کوردن، ئەم شارە سنوردارە لەگەڵ کوردستان.

نیشانەکردن :

#موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP