په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا "گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با" ئاشكرا ده‌كات

- 12/11/2019 12:18:00 PM 2663 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌نده‌ڵی و به‌ هه‌ده‌ردانی مه‌ترسیداری وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكراده‌كات و رایدەگەیەنێت، به‌ ملیار دۆلار ئامێر و كه‌لوپه‌ل كڕاوه‌ كه‌ بونیان نییه‌و پێویستیش نین.
گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌یشتوەته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار

 

عالیه‌ نوسه‌یف، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، "گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌یشتوەته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار، به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست به‌پاره‌ی زۆر كراون بۆ كڕینی كۆمه‌ڵێك ئامێرو كه‌لوپه‌ل كه‌ هیچ پێویست نیین".
کۆمەڵێک گرێبه‌ستی دیكه‌ كراون كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا وه‌همین و بونیان نییه‌و شكستیشیان هێناوه‌

 

ئاماژەی بەوشەکرد، کۆمەڵێک گرێبه‌ستی دیكه‌ كراون كه‌ "له‌بنه‌ڕه‌تدا وه‌همین و بونیان نییه‌و شكستیشیان هێناوه‌، بۆنمونه‌ گرێبه‌ستی كڕینی ساردكه‌ره‌وه‌".
هێنده‌ به‌هه‌ده‌ردانی زۆر كراوه‌ له‌ ژماردن نایەن، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌دانانی سارده‌كه‌ره‌وه‌ بۆ وێستگه‌كانی باشوری به‌غداو وێستگه‌ی مه‌لا عه‌لی و ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی دیكه‌ خەرجکردوە

 

ئەو پەرلەمنتارە رونیکردەوە، "هێنده‌ به‌هه‌ده‌ردانی زۆر كراوه‌ له‌ ژماردن نایەن، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌دانانی سارده‌كه‌ره‌وه‌ بۆ وێستگه‌كانی باشوری به‌غداو وێستگه‌ی مه‌لا عه‌لی و ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی دیكه‌ خەرجکردوە، بەڵام شكستی هێناوه‌ و گه‌نده‌ڵكارانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام نه‌دراوه‌، له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌و شكستهێنانی گرێبه‌سته‌كان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له‌ دادگاو داواكاری گشتی ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق بكه‌ن و ده‌ڵێت، "تاكه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانه‌ زۆره‌ی موڵكی گشتی قبوڵ بكرێت و بێده‌نگی لێ بكه‌ین و كێ به‌رپرسه‌و له‌م دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌".

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP