ئەمریکا رێگری لە گەڕانەکانی روسیا لەناوچەی قەحتانیە دەکات

- 12/11/2019 12:08:00 PM 9243 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا رێگریان لە گەڕانەکانی روسیا لە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی قەحتانیە، لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ کردوە.
 هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەکانی روسیایان لە ناوچەی تەل عەلو لە قەحتانیە رەتکردوەتەوە

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەکانی روسیایان لە ناوچەی تەل عەلو لە قەحتانیە رەتکردوەتەوە و هێزەکانی روسیایان ناچارکردوە بگەڕێنەوە.
نۆی ئەم مانگە سەرچاوەکانی راگەیاندنی روسیا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی روسیا توانیویانە لەشاری رققە گەڕانەکانیان ئەنجامبدەن، بەڵام روانگەی سوری راستی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە

 

نۆی ئەم مانگە سەرچاوەکانی راگەیاندنی روسیا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی روسیا توانیویانە لەشاری رققە گەڕانەکانیان ئەنجامبدەن، بەڵام روانگەی سوری راستی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، "روسیا هیچ گەڕانێکیان لە شاری رققە ئەنجامنەداوە".

پێشتر هێزەکانی روسا چەندین گەڕانیان لە ناوچەکانی عەین عیسا و ناوچە سنوریەکانی سوریا و تورکیا ئەنجامداوە، کە بنکە سەربازیەکانی هێزەکانیانی تیادا جێگیرکراوە، چەندین گەڕانی هاوبەشیشیان لە ناوچەکانی حەسەکە و حەلەب لەگەڵ تورکیا ئەنجامداوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP