بەپەلە

خەندان زانیاری لەبارەی رفاندنی كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتی بڵاودەکاتەوە

- 12/11/2019 11:57:00 AM 95264 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتی لە کەرکوک شەو رابردو دوای ئه‌وه‌ی چوەتە پارێزگای دیاله‌ له‌ڕێگا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێندراوە، بۆ ئازادكردنیشی داوای پاره‌ له‌كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئەوەش بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ خەندان.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتی به‌ناوی (ن. ز) كه‌ خێزانداره‌ و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوكه‌، رفێندرا

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌خه‌ندان دراون، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتی به‌ناوی (ن. ز) كه‌ خێزانداره‌ و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوكه‌ رفێندرا.
(ن. ز) به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ دو كه‌سی دیكه‌دا ڕوی له‌پارێزگای دیاله‌ كردوه‌

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار رونیکردەوە، "(ن. ز) به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ دو كه‌سی دیكه‌دا ڕوی له‌پارێزگای دیاله‌ كردوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن باندێكی چه‌كداره‌وه‌ ڕێگه‌یان پێگیراوه‌و ڕفێندراون".

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ئێستادا ئه‌و دو كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی ئاسایشه‌كه‌دا بون له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ئازادكراون، په‌یوه‌ندی به‌كه‌سوكاره‌كه‌شیه‌وه‌ كراوه‌و داوای پاره‌یان لێكردون تاوه‌كو (ن. ز) ئازاد بكه‌ن.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP