سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

- 12/11/2019 11:47:00 AM 79054 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکردوە، تا ئێستاش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی دابەشکراوە، بڕیارە تا 24ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشبکرێت.

پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، تا کۆتایی مانگ موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌، "واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67  دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی".   

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP