هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی چاندنی به‌ڕو لە سلێمانی ده‌ستیپێكرد

- 12/11/2019 11:27:00 AM 2095 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌شاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ چاندنی داری به‌ڕو ده‌ستیپێكرد، پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، چاندنی داری به‌ڕو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی ده‌بێت.
 هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم بۆ ناشتنی زیاتر له‌ 200 هه‌زار به‌ڕو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌ستپێكردوه‌

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی هەڵمەتی ناشتنی بەڕو به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم بۆ ناشتنی زیاتر له‌ 200 هه‌زار دار به‌ڕو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌ستپێكردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان له‌ پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوان و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ هه‌ڵه‌مه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردوە، له‌پاركی دارستانی وه‌یس كه‌ نزیكه‌ی 500 دۆنم ده‌بێت.
چاندنی به‌ڕو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی ده‌بێت بزانین تاچه‌ند ناشتنی ئه‌و جۆره‌ داره‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت

 

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، "چاندنی به‌ڕو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی ده‌بێت بزانین تاچه‌ند ناشتنی ئه‌و جۆره‌ داره‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك له‌پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆ چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتو بو ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و شوێنانه‌ی نزیكن له‌شاره‌وه‌ ده‌چێندرێت".

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP