بەپەلە

عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سوڵ،: پاراستنی سنوره‌كان ده‌درێته‌ حه‌شدی شه‌عبی

- 12/11/2019 11:18:00 AM 9929 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی حه‌شدی شه‌عبی سنوره‌كانی نێوان عێراق و سوریا ده‌پارێزرێت.

عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منی و ئاسایشی ناوچه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ سوریا".
هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی گروپی داعش له‌ناوچه‌ی سه‌حراویه‌و وه‌دیان و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنوری عێراق

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی گروپی داعش له‌ناوچه‌ی سه‌حراویه‌و وه‌دیان و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنوری عێراق و سوریا، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگیری و هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوری سوریا چه‌ندین ڕێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتوەته‌به‌ر

 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری باسی لەوەشکرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوری سوریا چه‌ندین ڕێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتوەته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت له‌دانانی كامێراو ئامێری تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی هه‌ر جموجۆڵێك كه‌ ئه‌نجام بدرێت.
10ی تەمموزی ساڵی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشو و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاڵای وڵاتەکەی لە موسڵ بەرزکردەوە

 

10ی تەمموزی ساڵی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشو و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاڵای وڵاتەکەی لە موسڵ بەرزکردەوە و کۆتایی هاتنی داعشی لەوشارە راگەیاند.

پێنج مانگ دواتر و لە رۆژی نۆی کانونی یەکەمی ساڵی 2017، حەیدەر عەبادی لە بەغداوە کۆتاییهاتنی داعشی لە دوا مۆڵگەگانی خۆیان لە بیابانی رۆژئاوای ئەنبار و سەر سنورەکانی سوریا و لە سەر خاکی عێراق راگەیاند.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP