روسیا: واشنتن یان سەرقاڵی سەپاندنی سزایە، یان لێپێچینەوە لە ترەمپ

- 12/11/2019 10:42:00 AM 1792 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، واشنتن "هەمیشە سەرقاڵە"، یان بە سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتانی دیکەدا یاخود دادگاییکردن و لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
گرنگ نیە تۆ چی کاتێک هەڵدەبژێریت بۆ سەردانکردنی ئەمریکا، چونکە بەردەوام واشنتن سەرقاڵە

 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا شەوی رابردو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن پرسیاری ئەوەی لێکرا، بۆچی سەردانەکەی لە رێککەوتێکدا بوە کە دیموکراتەکانی ئەمریکا سەرقاڵن بە دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ و هاوکات کۆنگرێس پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا تاوتوێ دەکات، لاڤرۆڤ وتی، "گرنگ نیە تۆ چی کاتێک هەڵدەبژێریت بۆ سەردانکردنی ئەمریکا، چونکە بەردەوام واشنتن سەرقاڵە، یان لێکۆڵینەوە لە ترەمپ یان  پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا".

لەبارەی لێدوانەکەی ئادەم شێف، سەرۆکی لیژنەی هەواڵگیری کۆنگرێس ئەمریکا کاتێک کۆبونەوەی ترەمپ و لاڤرۆڤی بە سەرکەوتنی بانگەشەکانی روسیا بەسەر ئەمریکا ناوبردبو وتی، "ئەوە وتەیەکی بێمانایە".
پەیوەندیکردن و کۆبونەوەی من لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و پێشوازیکردن لێم لەلایەن ترەمپەوە، پەیوەنیەکی سروشتی نێوان دو وڵاتە

 

لاڤرۆڤ رونیکردەوە، "پەیوەندیکردن و کۆبونەوەی من لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و پێشوازیکردن لێم لەلایەن ترەمپەوە، پەیوەنیەکی سروشتی نێوان دو وڵاتە، ناکرێت بە سەرکەوتنی بانگەشەی لایەنێک بەسەر ئەوی دیکەدا ناوی ببەیت، دیموکراتەکان پێیان ئاساییە ماوەیەکی دیکە تۆمەتمان لەو بارەیەوە بۆ دروست بکەن و شاندەکەی روسیاش دادگایی بکەن".

دیموکراتیەکانی ئەمریکا بەردەوام دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکەن، کە سودی لە هاوکاری روسیا وەرگرتوە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ساڵی 2016ی ئەمریکا، هاوکات کۆبونەوەی ترەمپ و لاڤرۆڤ-یان بە سەرکەوتنێکی دیکەی ترەمپ لەهەڵبژادنەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا ناوبرد.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP