بە چەقۆ ناوی خۆی لە نێوچاوانی هەڵكۆڵیوە
بەهۆی ئەوەی ویستویەتی لێی جیابێتەوە دەموچاوی خۆشەویستەكەی شێواند

- 12/10/2019 10:17:00 PM 57308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی كچێك خواستی بۆ كۆتاییهێنان بە پەیوەندییەكی خۆشەویستی هێناوە لەگەڵ كوڕێك كە تەنها سێ هەفتە پێكەوەبون، كوڕەكە هێرشیكردوەتە سەر كچە هاوڕێكەی و بە چەقۆ دەموچاوی شێواندوە.

پۆلیسی ویلایەتی تەكساس لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، گەنجێكی 19 ساڵی بە تۆمەتی لێدان و شێواندنی روخساری كچێك دەستگیركردوە، كە بەپێی زانیارییەكان ماوەی سێ هەفتە پێكەوە پەیوەندی خۆشەویستیان هەبوە.

 پاش ئەوەی لێیداوە بە چەقۆیەكی تیژ ناوی خۆی لەنێوچاوانی كچەكە هەڵكۆڵیوە

رۆژنامەی مێترۆ-ی بریتانی سەبارەت بەو روداوە رایگەیاندوە، گەنجێك بەناوی جەیكەب هڵدریس، تەمەن 19 ساڵ لە شاری سان ئانتۆنیا هێرشیكردوەتە سەر هاوڕێ كچەكەی بەناوی كاتالینا كە تەمەنی 22 ساڵە، پاش ئەوەی لێیداوە بە چەقۆیەكی تیژ ناوی خۆی لەنێوچاوانی كچەكە هەڵكۆڵیوە.

تەنها سێ هەفتە بەسەر پەیوەندییەكەیاندا تێپەڕیوە و لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە یەكیان ناسیوە

بەگوێرەی مێترۆ، روداوەكە لە ماڵی كوڕەكەدا رویداوە كاتێك تەنها سێ هەفتە بەسەر پەیوەندییەكەیاندا تێپەڕیوە و لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە یەكیان ناسیوە، كاتالینا داوایكردوە كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان بهێنن، جەیكەب توشی حاڵەتی توڕەییەكی بێسنور بوە و دەستبەجێ هێرشی كردوەتە سەر كچە هاوڕێكەی.

هەڕەشەی لێكردوە كە دەیخاتە ناو كەنتۆری پۆشاكەكانی

هاوكات پاش ئەوەی زۆر بە توندی لێیداوە و شوێنی لێدان بە جەستەی كاتالیناوە دەركەوتوە لەگەڵ سێ شكاوی لە دەمیدا، جەیكەب هەڕەشی لێكردوە كە دەیخاتە ناو كەنتۆری پۆشاكەكانی تا ئەو كاتەی بڕیاردەدات لەبارەیەوە چی دیكە ئەنجامبدات.

پێش ئەوەی كاتالینا هەڵبێت، پۆلیس توانیویەتی ئەو گەنجە دەستگیربكات و لە راگەیەندراوێكیشدا ئاماژە بەوەكراوە جەیكەب پێشتریش لە لایەن پۆلیسەوە داواكراوبوە، بە تۆمەتی دزین و بەكارهێنانی چەك لە كارە نایاساییەكانیدا. 


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP