بەپەلە

پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلایی کراوەتەوە و پەسەندکراوی خۆپیشاندەرانە

- 12/10/2019 4:11:00 PM 117184 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لایەنەکان گەشتونەتە رێککەوتن بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەو کەسەش لەلایەن شەقامەوە پەسەندکراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، ناهیدە دیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی میحوەر، راگەیاندوە،  لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەشتونەتە رێککەوتن لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەو کاندیدەش پەسەندکراوی خۆپیشاندەرانە.
ئەو کەسەی کە لەسەری رێککەوتون بەشدار نەبوە لەحکومەتەکانی پێشوی عێراق و جێگای رەزامەندی خۆپیشاندەرانە

هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارە ناوی کاندیدە پێشنیارکراوەکەی ئاشکرانەکردوە، بەڵام جەختی کردەوە کە لایەنە سیاسییەکان چەندین کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەش کردوە، بەڵام ئەو کەسەی کە لەسەری رێککەوتون بەشدار نەبوە لەحکومەتەکانی پێشوی عێراق و جێگای رەزامەندی خۆپیشاندەرانە.
ئەو کەسە سەربەخۆیە و سەر بەهیچ پارت و لایەنێکی سیاسی نیە، نزیکە لەخەڵکەوە، پێشتریش هیچ پۆستێکی حکومی نەبوە

راشیگەیاندوە، ئەو کەسە سەربەخۆیە و سەر بەهیچ پارت و لایەنێکی سیاسی نیە، نزیکە لەخەڵکەوە، پێشتریش هیچ پۆستێکی حکومی نەبوە.

کۆتایی مانگی رابردو، لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و لەئێستادا لایەنەکان سەرقاڵی دیاریکردنی کاندیدێکن بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP