سبەی موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 12/10/2019 11:23:00 AM 55514 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی چوارشەممە 11ی 12ی 2019، موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، تا کۆتایی مانگ موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌، "واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67  دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی".   


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP