كونسوڵخانەی ئەڵمانیا: چێژ لە دوا رۆژەکانی پایزی هەرێمی کوردستان وەرگرن

- 12/9/2019 11:39:00 PM 10469 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان چەند وێنەیەكی سروشتی ئەم پایزەی هەرێمی كوردستان بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت،"چێژ لە دوا رۆژەکانی پایزی هەرێمی کوردستان وەرگرن".

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"بە هیوای ئەوەی، چێژ لە دوا رۆژەکانی پایزی ئەمساڵی هەرێمی #کوردستان وەرگرن."

لەگەڵ پۆستەكەیدا كونسوڵخانەی ئەڵمانیا چەند وێنەیەكی ناوازەی سروشتی پایزی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە وەك ئاماژەیەك بۆ سەرنجراكێشی و جوانی دیمەنە قەشەنگەكانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP