فنلەندا؛ ئەو وڵاتەی ژن بەڕێوەی دەبات

- 12/9/2019 11:21:00 PM 12192 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئەمرۆ، سانا مارین وەزیری گواستنەوەی فنلەندا وەک گەنجترین سەرۆکی وەزیران لە لەلایەن حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکەوە کە ڕابەرایەتی حکومەتێکی هاوبەش دەکات و لە پێنج حیزب پێکهاتوە، هەڵبژێردرا.

هەفتەی رابردو ئانتی ڕینی، دەستی لەپۆستی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کێشایەوە، حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکەش سانا مارین تەمەن 34 ساڵ کە پێشتر وەزیری گواستنەوە بوە وەک گەنجترین سەرۆکی وەزیران هەڵبژارد و سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەتیەکی پێنج حزبت دەکات و سەرۆکی سەرجەمیان ژنە.

ئاننامایا هێنریكسن، 55 ساڵ، وەزیری داد، ماریا ئۆهیسالۆ، 34 ساڵ وەزیری ناوخۆ، كاتری كولمونی، 32 ساڵ، وەزیری ئابوری و ڵی ئاندرسن، 32 ساڵ وەزیری پەروەردە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP