كادرێكی دیاری پارتی بە تەنزەوە باس لە خراپی دۆخی هەولێر دەكات لەكاتی باران بارین

- 12/9/2019 11:01:00 PM 24488 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كادرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنزەوە باس لە خراپی دۆخی ئاوەڕۆی شاری هەولێر دەكات لەكاتی باران باریندا و دەنوسێت،"
نابارێ،نابارێ،ھەر کە بیلا مەعنا،ئاوی لێ باری،بە بن ئاوێ دەکەوین!"

نیاز لاجانی، كادری دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"نابارێ،نابارێ،ھەر کە بیلا مەعنا،ئاوی لێ باری،بە بن ئاوێ دەکەوین!".

وەك ئاماژەیەكیش بۆ خراپی دۆخی كارەبا لە بەشێكی دیكەی پۆستەكەیدا نوسیویەتی،"نایێ،ناێی ھەر کە ھەور ئاوی نێ، توشی وشکە ساڵی دەبین! ئەگەر ھەر نێ و نێتەوە ئاوی، ئەوە کارەبامان لێ زیز دەبێ و لە مالیش ھەموی رەزا گران!"

نیاز لاجانی لە پۆستەكەیدا وێنەیەكی باران بارینی شەوی رابردوی داناوە و نوسیویەتی،"ھەر ئێستای پایتەخت!" و دەڵێت،"ھەر دەتگوت بەلەمین بە نێو دەریاچەیەکدا تێپەر دەبین!"

لە كۆتایی پۆستەكەیدا نوسیویەتی،"ئاخر عەبدەکانت بزانن کە بزن بۆ شەوێک جێی خۆی خۆش دەکا! ئەو بە 28 سال بێجگە لە فشە ھیچیتری پێ نەکرێ بۆ دەبێ گوێی لە نوزانەوە و کروزانەوەی بگری؟!"

ئەو تەنزەی كادیرەكەی پارتی هاوكاتە لەگەڵ وتارەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دوای تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەم باسی لە دەستكەوتەكانی كرد، لەدوای یەكگرتنەوەی هەردو ئیدارەی سلێمانی و هەولێرو یەكگرتنەوەی حكومەتی هەرێم، یەكێتی نیشتیمانی كورد 2 ساڵ سەرۆكایەتی حكومەتی لابوە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش زیاتر لە 12 ساڵ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP