پۆلیسی میسان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی ڕاگه‌یاند

- 12/9/2019 10:43:00 PM 533 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی میسان هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ له‌شه‌وان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی میسان ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ له‌كاتژمێر 10ی شه‌و تاوه‌كو 6ی به‌یانی له‌ته‌واوی پارێزگای میسان.

هۆشداریشیداوه‌ له‌بینینی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ له‌شه‌وانداو رایگەیاندوە، به‌هه‌مو جۆرێك لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت و به‌ده‌رچو له‌یاسا ئه‌ژمارده‌كرێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP