داعش بەهاوەن هێرش دەکاتە سەر گوندێكی سنوری داقوق

- 12/9/2019 10:40:00 PM 1097 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ئەمشەو داعش بەهاوەن هێرشی كردە سەر گوندی تۆپزاوەی سەربە قەزای داقوق.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە نێو گوندەکە، بەخەندان- ی ڕاگەیاند، " ئەمشەو داعش لە دورەوە بەهاوەن گوندی تۆپزاوەی بۆردومان كردوە و زیانی مادی بە گوندەکە گەیاندوە و بەو هۆیەوە مەکینەیەک و چەن بەرمیلە گازێک سوتاون"

ئەوەشی ڕونکردەوە،" سوپای عێراق بەهۆی ڕوداوەکەوە بۆ گوندەکە بەڕێ کەوتون، بەڵام لە ڕێگادا بۆمبێکی چێندراو بە هەمەرێکیاندا تەقیوەتەوە تەنها زیانی مادی هەبوەو زیانی گیانی نەبوە"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP