وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان داوای پشكی هه‌رێم له‌پرۆژه‌و چالاكیه‌كانی عێراق ده‌كات

- 12/9/2019 10:26:00 PM 1256 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌رده‌بڕێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ كارو چالاكیه‌ ده‌ره‌كیه‌كان كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ پێیان هه‌ڵده‌ستێت له‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌شداریپێكردنی وه‌رزشوانان و لاوان، حكومه‌تی هه‌رێمی لێ بێبه‌شنه‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان  پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی عێراق.

 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان بۆ شاندی میوانی رونكرده‌وه‌، ئاماده‌ی هه‌مو كارێكی هاوبه‌شن كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌رتی گشتیدابێت و لاوانی عێراق به‌بێ جیاوازی لێی سودمه‌ندبن. 

راشیگه‌یاند، "پێویسته‌ كارو چالاكیه‌ ده‌ره‌كیه‌كان كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ پێیان هه‌ڵده‌ستێت له‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌شداریپێكردنی وه‌رزشوانان و لاوان، حكومه‌تی هه‌رێمی لێ بێبه‌شنه‌كرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان، رایگه‌یاند، ئه‌وان هاتون بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری هاوبه‌ش و پلانی هاوبه‌ش دابڕێژن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP