ئەردۆگان: لە رۆژگارێکدا دەژین ئیسرائیل بە رۆژی روناک کچ و بەتەمەکانی فەڵەستین دەکوژێت

- 12/9/2019 10:25:00 PM 9582 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جارێکی دیکە هیرشی کردە سەر ئیسرائیل و دەڵێت" حکومەتی ئیسرائیل بە رۆژی ڕوناک کچ و بەتەمەنەکانی فەڵەستین دەکوژێت".

ئەردۆگان، سەرباری تۆمەتبارکردنی ئیسرایل بە کوشنی ئاشکرای خەلكی مەدەنی فەڵەستین هاوکات رەخنەش لە وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی گرت و ئاماژەی بەوەدا لەبەرامبەر کردەوەکانی ئیسرائیلدا بێدەنگ دەبن و هانی دەدەن بەردەوام بێت لە "تاوانەکانی".

"بەداخەوە بارودۆخی قودس رۆژ دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، کردەوەکانی ئیسرائیل کە هیچ  رێزێک بۆ مافەکانی مرۆڤ دانانێت، قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا قوڵتر دەکاتەوە و ئازاری  کۆمەڵگەی مسوڵمامان دەدات"ئەردۆگان وای وت.

ئەو وتانەی ئەردۆگان لە میانی کۆنفرانسێکدا بو کە لەلایەن دەزگای ئیسلامی ئیستانبوڵ رێکخرابو وتیشی" لە رۆژگارێکدا دەژین کە تیایدا کچ و بەتەمەن و دایک و باوکەکان لە سەر شەقامەکان و بە ئاشکرا و رۆژی ڕوناک لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکوژرێن".

ئەردۆگان وتیشی" ولاتانی ئەوروپا و پێشم خۆش نیە ئەمە دەلێم؛ ولاتانی عەرەبیش هانی ئیسرائیل دەدەن لە کردەوە دڕندانەکانی بەردەوام بێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP