وه‌زیری ناوخۆ له‌سه‌ر قومارخانه‌كان هۆشداریده‌دات

- 12/9/2019 10:23:00 PM 9610 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری له‌زیادبونی ژماره‌ی قومارخانه‌كان ده‌دات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌مو هه‌وڵێك بۆ بنبڕكردن و كۆنترۆڵكردنیان ده‌ده‌ین".

له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم هۆشداری له‌زیادبونی ڕێژه‌ی قوماركردن داو ڕایگه‌یاند، "ڕێژه‌ی قوماركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕوی له‌زیادبون كردوه‌و ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی خراپه‌و پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی بۆ بكرێت".

وتیشی:" پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بۆ هه‌مولایه‌ك ڕونبكرێته‌وه‌ كه‌ چ بابه‌تێك بۆ قومار ده‌بێت و چۆن مۆڵه‌ت بدرێته‌ ئه‌و شوێنانه‌".

وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك ڕێكاری یاسایی پێویست گیراونه‌ته‌به‌رو هه‌مو هه‌وڵێكیش بۆ كۆنترۆڵكردن و بنبڕكردنی گیراوه‌ته‌به‌ر.

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ دهۆك ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ئاكرێ بكه‌نه‌وه‌و له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی به‌دواداچونن بۆ دۆزینه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP