ژمارەی قوربانیانی گڕکانەکەی نیوزلەندا بەرزدەبێتەوە

- 12/9/2019 6:54:00 PM 1182 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دوشەممە گڕکانێکی گەورە لە دورگەی سپی (واکاری) لە نیوزلەندا تەقییەوە، بەهۆی کاریگەری راستەخۆی غرکانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش برینداربون، هاوکات لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ پێنج کەس.

بەگوێرەی زانیاریەکان، چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بون، حکومەتی وڵاتەکەش هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان،  لەکاتی روداوەکەدا زیاتر لە 100 کەس لەسەر ئەو دورگەیە بون.

حکومەتی نیوزلەندا هۆشداری داوە بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن، بۆ خۆپاراستن لەمەترسیەکانی تەشەنەکردنی گڕکانەکە.

ساڵی 1914 لەهەمان دورگە گرکانێک تەقییەوە، بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا، لە مانگی نیسانی 2016 شدا تەقینەوەیەکی کورت رویدا، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP