باڵیۆزخانەی ئەمریكا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە عێراق

- 12/9/2019 6:36:00 PM 1110 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد، هۆشداریی دایه‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌ عێراق نیشته‌جێن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك خۆپیشاندانه‌كان نه‌بنه‌وه‌ و سبه‌ی نه‌چنه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ خۆپیشاندانی فراوانی لێ ئه‌نجامبدرێت.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و داوای له‌هاوڵاتیانی ئه‌مریكی نیشته‌جێی به‌غدا كرد، به‌هیچ جۆرێك نزیك ناوچه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ونه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ داواكراوه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان ئه‌نجام بدرێت.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر به‌ڕوداوه‌كانی پردی سنك وناوچه‌ی خه‌لانی ده‌ربڕیوه‌و داواشیكردوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌گه‌ڵ تاوانبارانی ئه‌و ڕوداوه‌ بكرێت.

ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌،له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌، په‌لاماری خۆپیشانده‌رانی پردی سنك و ناوچه‌ی خه‌لانی دراو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژران و ده‌یان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP