وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر بەیاننامەكەی نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا راگەیاند

- 12/9/2019 5:53:00 PM 1054 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا تایبه‌ت به‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا له‌عێراق بڵاوكرده‌وه‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ بۆیان هه‌بێت ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆدا بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ عه‌بدولكه‌ریم هاشم بریكاری پێشكه‌وتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو كه‌نه‌دای كردوه‌.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا عه‌بدولكه‌ریم هاشم ڕایگه‌یاندوه‌، "عێراق په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ولاتانی جیهان هه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، نابێت هیچ كام له‌وڵاتان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بقۆزنه‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆ بكه‌ن و پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكه‌ن.

عه‌بدولكه‌ریم هاشم ڕاگه‌یه‌ندراوی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕو، هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی یه‌كه‌م-ی ڕێكه‌وتنی ڤیه‌نایه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان.

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، نابێت له‌مانه‌وه‌یان له‌عێراق ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن، چونكه‌ ده‌بێـ پابه‌ندبن به‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هه‌ر شتێكیشیان هه‌بێت ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بێت نه‌ك به‌تاكلایه‌نه‌.

ئاماژه‌ی به‌خۆپیشاندانه‌كان كردوه‌و ڕونیكردۆته‌وه‌، ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ هه‌یه‌ خۆپیشاندانی دیموكراتیه‌و هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش گوزارشت له‌بۆچونی خۆی ده‌كات و داواكاری و پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، بۆ ئه‌و توندوتیژیانه‌شی به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران كراون حكومه‌ت ڕێوشوێنی ئه‌منی توندی گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی كوژرانی خۆپیشانده‌ران و ڕوداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردو.

بریكاری پێشكه‌وتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داواشیكردوه‌، سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان كردوه‌، پابه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان بكه‌ن و پابه‌ندبن به‌بنامه‌كان



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP