سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی پەیامێكی بڵاوكردەوە

- 12/9/2019 5:48:00 PM 2279 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"چارەسەری گەندەڵی كاتێك دەست پێدەكات كە فەرمانڕەوا خۆی دان بە گەندەڵیدا بنێت و نكۆڵی و داكۆكی لێ نەكات".

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆڵامەیەتی تویتەر نوسویەتی،"به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كاتێك ده‌ستپێده‌كات كه‌ فه‌رمانڕه‌وا خۆی دان به‌بونی گه‌نده‌ڵیدا بنێت و نكۆڵی و داكۆكی لێنه‌كات."

سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت،"مه‌رزو خاڵه‌ سنوریه‌كان سه‌رچاوه‌ی دوه‌می داهاتن له‌دوای نه‌وت، ڕاپۆرت و به‌دواداچونه‌كانی له‌دو مانگی ڕابردودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ڕای گشتی كراون، جێگه‌ی نیگه‌رانین و ده‌بێت حكومه‌ت به‌ده‌ستێكی پۆڵایین روبه‌روی گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه‌."

ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دو رۆژی رابردودا، دوای تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر حوكمڕانی كابینەی نۆیەمی حكومەت كارو چالاكییەكانی خۆی بڵاوكردەوە و تیایدا دەستەكەوتەكانی 100 رۆژی رابردوی حكومەتەكەی خستەرو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP